HOME/ABOUT

کۆمپانیایەکی کوردستانی، فکرێکی جیهانی.

ئێمە ژمێریار (jmeryar)ـین. باوەڕمان وایە کە سیستەمی ژمێریاری دەبێت بەهێز بێت بەڵام ساکار، پیشەیی بەڵام نزیک لە کاری ڕۆژانە. بۆیە بەرهەمەکانمان دروست دەکەین بۆ بازاڕەکەی خۆمان.

OUR STORY

چیرۆکی ئێمە.

گروپی ژمێریار لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد، لەسەر بنەمای پرسیارێکی ساکار: بۆچی هیچ سیستەمێکی ژمێریاری نییە کە تەواو گونجاو بێ لەگەڵ شێوازی کاری بازرگانی کوردستان؟

ئەو ساڵانە، ستافی ئێمە لە ژمێریاری پیشەیی و ئەندازیاری نەرمەکاڵا لەگەڵ چەند کۆمپانیای ناوەندی و گەورە کاریان کردووە، لە مارکێتی بچوکەوە بۆ گرووپە بازرگانییە گەورەکان. ئەو ئەزموونە بنەمای دروستکردنی ژمێریاری زیرەک بوو.

ئەمڕۆ، دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونی سیستەمی ژمێریاری ئۆنڵاین، توانیمان بۆ یەکەم جار سیستەمی ژمێریاری لەگەڵ E-Commerce ڕەبت کەینەوە و ئەو توانایە بە کۆمپانیاکان بدەین کە بە باشی هەموو پڕۆسەکانی ناو کۆمپانیاکانیان دیجیتاڵایز بکەن.

+١٠ ساڵ
ئەزموون
٢٤/٧
پشتیوانی فەنی
سلێمانی
سەنتەری شرکە
OUR VALUES

سێ بنەما کە لێی دانیشتووین.

01 · PRECISION

دروستی و وردبینی

ژمێریاری شوێنێک نییە بۆ هەڵە. هەموو ئامرازەکانمان لەسەر بنەمای دروستی، شوێنکەوتنی هەموو گۆڕانکارییەک، و قابیلیەتی audit ـی تەواوی دروستکراون.

02 · TRUST

متمانە و شەفافیەت

نرخی شەفاف، بێ کۆستی شاراوە. داتاکانتان شفرە کراون و بەرپرسیاریەتی پاشەکەوتکردن لە لای ئێمە. ٢٤/٧ بەردەستین کاتێک پێویستت بەمان هەیە.

03 · LOCALITY

دروستکراوی هەرێمیمان

دروستکراوی کوردستانە بۆ بازاڕی کوردستان. هەموو شت بە کوردی سۆرانی، پشتگیری زمانی عەرەبی و ئینگلیزی. ستافی پشتگیری لە هەرێم بەردەستن.

LEADERSHIP

کێ لە سەرپەرستی ئێمەن؟

MA

Mohammad Assad

FOUNDER & CEO

سەرۆکی jmeryar و دەستپێکەری بەرنامەی ژمێریاری زیرەک +١٠ ساڵ ئەزموون لە ژمێریاری پیشەیی و دروستکردنی سیستەمەکان بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم.

TM

تیمی jmeryar

ENGINEERING & SUPPORT

تیمێکی +١٠ کەسی لە ژمێریار، ئەندازیاری نەرمەکاڵا و پشتگیری فەنی. لە سلێمانییەوە بەدوای دروستکردن، گونجاندن و پشتگیری ٢٤/٧.

REQUEST A DEMO

با دیمۆیەک بۆ تیمەکەت ڕێک بخەین.

لە کەمتر لە ٣٠ خولەکدا پیشانت دەدەین چۆن ژمێریاری زیرەک دەتوانێت کارەکەت ئاسانتر بکات.

EMAILsale@jmeryar.com
WHATSAPP+964 771 179 0202
CONTACTMohammad Assad
LOCATIONSulaimaniyah · Kurdistan